بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو توێژینەوەیەدا هاتووە کە جۆرەکانی ماسی بە هۆی دەوڵەمەندبوونیان بە ئۆمێگا سێ پێویستە دوو جار لە یەک هەفتەدا بخورێت و بەمەش سوڕی خوێن چالاک دەبێت و بۆرییەکانی خوێن لە گیران دەپارێزێت.
پسپۆڕان ڕایانگەیاندووە کە جۆرەکانی ماسی خانەکانی مێشک دەپارێزێت و ناهێڵێت کەسەکە تووشی جەڵتەی مێشک ببێت و بیرەوەری بەتەمەنەکانیش بەهێز بکات.
هەروەها باس لەوەش کراوە، لە گەڵ چوونە تەمەنەوە پێویستە گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت و لە چەوری و سوێری خۆ بە دوور بگیرێت./.