بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین سەرچاوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ئەبوزەبی خوازیاری ئەوەیە ئەرکی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ لە ئەستۆ بگرێت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوەی ئیمارات بۆ ڕێگرییە لە زیاتربوونی هەژموونی قەتەر لە ئەفغانستان.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ئیمارات لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەشرەف غەنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکەی کابوڵی لە ئەستۆ بووە و ئێستاش دەیەوێت هەمان پرۆژە دەست پێبکاتەوە.
تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان هیچ هەڵوێستێکیان لە سەر هەواڵەکەی ڕۆیتەرز نەبووە.
لە لایەکی دیکەوە، دەوترێت کە تاڵیبان داوای هاوکاری دارایی لە ئیمارات کردووە./.