بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی عۆمانی کرد و لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ باڵیۆزانی بیانی لەو وڵاتە، وتی: وڵاتانی عەرەبی بە بێ هاوکاری و پێکەوەبوون و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان ناتوانن ببنە هێزێکی ناوچەیی.
ناوبراو وتی کە سوریا لە شەڕی دژ بە تیرۆردا سەرکەوتووانە هاتووەتە دەرەوە.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو سوریا بە ئیرادەی سوپا و گەل و گیانفیدایی ئەوان لە گەڵ حیکمەتی سەرۆک کۆمار لە شەڕی دژ بە تیرۆردا سەرکەوتوو بووە./.