بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە «بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ژووری هونەرمەندانی ئێران» نمایشی 24 کورتە فیلمی هەڵبژاردەی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ژێر ناوی « دوو ڕۆژ لە گەڵ کورتە فیلم» ڕۆژی پێنجشەمە25 و هەینی 26ی نۆڤێمبەر لە هۆڵی «استاد شهناز»ی ماڵی هونەرمەندانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
«آخرین لالایی در تهران(دواهەمین لایە لایە لە تاران)» دەرهێنانی محەمەد وەحدانی، «سیکل» بەرهەمی پێدرام پرنیان فەڕ، «آیینە خیس(ئاوێنەی خویساو)» بەرهەمی ئەمیر هووشەنگ موعین، «جان داد (گیانی دا)» دەرهێنانی سوهەیلا پووڕمحەمەدی، «عروسک(بووکەڵە)» دەرهێنانی ئیلاهە ئیسماعیلی، «کپسول» دەرهێنانی ئەمیر پەزیروفتە و… لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
سانسی نمایشی فیلمەکان لە کاژێر 14 تا 16 و 17:15 تا 19 لە ڕۆژانی پێنجشەمە و هەینی دەبێت. هەروەها بۆ هەر بەشێکی نمایشی بەرهەمەکان، دانیشتنی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بە ئامادە بوونی دەرهێنەری بەرهەمەکان لە کاژێر 16 تا 17 و19 تا 20 لە ڕۆژانی ناوبراودا بەڕێوە دەچێت.
جێبەجێکار و کارناسی دانیشتنەکانی ڕۆژی پێنجشەمە «سەید ڕەزا سائیمی » ڕەخنەگر و کارناسی سینەمایە و جێبەجێکار و کارناسی دانیشتنەکانی ڕۆژی هەینی «وەحید نامی» فیلمساز و وانەبێژی سینەمایە.
ئەم پرۆگرامە لە لایەن بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ماڵی هونەرمەندانی ئێران و بە هاوکاری ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران، ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتار و ئەزموونی لە چوارچێوی تایبەتی بەرنامەکانی «سینەماتەک»دا بەڕێوە دەچێت.