بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە عێراقییە، ناوی سەباح حەسەن شبلی بەڕێوەبەری بەشی دۆزینەوە و پووچەڵکردنەوەی مادە تەقەمەنییەکانی وەزارەتی ناوخۆیە کە لە لایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە گەڵ کراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاند کە یەکێک لەو بۆمبانەی بە درۆن ئاراستەی ماڵەکەی کازمی کرابوو، ڕۆژی دواتر بە فەرمانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ تەقێندرایەوە و بەم هۆیەوە بانگهێشت کراوە تا لە سەر ئەو کارەی ڕوونکردنەوە بدات.
چەند سەرچاوەیەکی نافەرمیش باس لە دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکەن بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە./.