بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە سەر بانگهێشتی فەرمی قوربانقولی بەدی محەممەدۆف سەرۆک کۆماری تورکمانستان بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری سەردانی عیشق ئاباد پایتەختی ئەو وڵاتە دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا هەڵوێست و پێشنیارەکانی تاران لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئیکۆ بخاتەڕوو.
ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری ئیکۆ لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، پاکستان، ئەفغانستان، تورکمانستان، قڕقیزستان، ئۆزبەکستان، کازاخستان، تاجیکستان و ئازەربایجان پێکهاتووە./.