بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی دەڵێن کە کەمخەوی زیان بە سیستەمی میتابۆلیزم دەگەێنێت، هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل بەرز دەبێتەوە، حەزی خواردنی شیرینی و کاربۆهیدرات زیاد دەکات، لە ئاکامی ئەمەش شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە، مەترسی توشبوون بە قەڵەوی و شەکری جۆری دووەم زیاد دەکات.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە هەر کەسێک لە شەو و ڕۆژێکدا پێویستی بە 7 کاتژمێر خەو هەیە بۆ ئەوەی بە تەندرووستی بمێنێتەوە بەڵام مانەوە بە ئاگایی بۆ کەمتر لە 7 کاتژمێر مەترسیی بۆ سەر تەندرووستی دەبێت./.