بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتەکەی ئسکات موریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕۆژی چوارشەممە 24 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنانی خستووەتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
کارێن ئەندرۆز وەزیری ناوخۆی ئۆسترالیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا بە هۆی پاڵپشتییەکانی لە جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و کەتیبەکانی عێزەدین قەسام خراوەتە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەم بڕیارەی حکومەتی ئۆسترالیا لە درێژەی لۆبی و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە. وتەبێژێک بە ناوی حکومەتی ڕژێمی زایۆنیستییەوە پێشوازیی لەو بڕیارە کرد و وتی کە بۆ شەڕی دژ بە تیرۆریزم بە پێویست دادەنرێت./.