بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیماد جەمیل بەرپرسی بەشی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دوێنێ سێ شەممە هەژمارکردنەوەی دەستیی 386 سندۆقی دەنگدانی پارێزگای زیقار بە ئامادەبوون و چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆتایی هات.
ناوبراو وتی: ئەنجامی ئەو پرۆسەش ڕادەستی لێژنەی دادوەری دەکرێت.
عیماد جەمیل وتی کە سبەی پێنج شەممە 481 سندۆقی دیکەش بە دەست هەژمار دەکرێنەوە کە 217 سندۆقی پارێزگای نەینەوا، 49 سندۆقی پارێزگای موسەنا، 31 سندۆقی پارێزگای نەجەف و 184 سندۆقیشی لە پارێزگای بەغدایە./.