بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆ و سووتانی پاسێک لە ڕۆژئاوای بولگاریا 46 کەس کوژران.
زۆربەی قوربانییەکانیش لە گەشتیارانی مەسەدۆنیای باکور بوون. پاسەکە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بە تەواوی سووتا.
بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا ڕایگەیاند کە 7 کەس لەو ڕووداوەدا ڕزگار بوون کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
هاوکات لە ڕووداوێکی دیکە و لە ئاگرکەوتنەوە لە بنکەیەکی بەخێوکردنی بەساڵاچووان لە بولگاریا 9 کەس گیانیان لە دەستدا. ئەو ڕووداوەش لە ناوچەی ڕویاک لە ڕۆژهەڵاتی بولگاریا بووە./.