بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەردانەکەی ساڵی ڕابردووی شاندە باڵاکەی دەزگای دادی ئێران بۆ عێراق، لە سەر دۆسیەی تیرۆری شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بڕیار درا کە لێژنە پەیوەندیدارەکانی هەر دوو وڵات لە سەر ئەم دۆسیەیە پەیوەندییەکی نزیکیان هەبێت و بە جیدی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن.
کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە کە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆری شەهیدانی خۆڕاگری، ڕۆژانی 24 و 25 ی تشرینی دووەمی 2021 لە وڵاتی عێراق بەڕێوە دەچێت./.