بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی البعث ی سوریا ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەردەن، کە سەردانی بەحرەینی کردووە، لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ شای ئەم وڵاتە چەندین تەوەری بە تایبەت لە سەر دۆخی سوریا تاوتوێ کردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە شای ئەردەن جەختی لە سەر نەهێشتنی دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها هاوکاری و پێکەوەبوون لە شەڕی دژ بە تیرۆر بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە.
شای ئەردەن هەروەها جەختی لە سەر پێویستی پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووەتەوە./.