بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو گەنجە ناوی کەیوان شێروانە و دانیشتووی ناحیەی تەقتەق بووە.
ڕووداوەکەش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و ئەو گەنجە لە لایەن براکەیەوە بە دوو فیشەک کوژراوە.
هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بکوژیش دەستگیر کراوە./.