بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی لە 18ی نۆڤێمبەرەوە بە بەشداری 227 بڵاوکەرەوەی کتێب لە 17 وڵات لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگاکانی سلێمانی دەستی پێکردووە و تا 27ی نۆڤێمبەر چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.
دانیشتنی ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی کتێبی «لم یزرع» ئێوارەی دوێنی (26ی نۆڤێمبەر) بە ئەمادە بوونی «محەمەد ڕەزا بایرامی» نووسەری ئەم کتێبە، سەباح بەرزنجی نووسەر و لێکۆڵەری کورد، مەهدی شوشتەری سەرکونسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، هەندێک لە بەرپرسانی کولتووری هەرێمی کوردستان و هۆگرانی کولتوور و ئەدەبی فارسی لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە بەڕێوە چوو.
کتێبی«لم یزرع» چاپکراوی بڵاوکەرەوەی «نیستان»ە کە ساڵی ڕابردوو خەڵاتی کتێبی ساڵی سووئیس و ئێرانی بە دەست هێنا .
ئەم کتێبە گێڕانەوەی ژیانی کوڕێکی لاوی عێراقییە کە لە شەڕی عێراق و ئێراندا بەشدار دەبێت و پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵ دەبینێت کە سەدام گوندەکەیانی بۆردومان کردووە کشت و کاڵی لەو ناوچە قەدەغە کردووە.
بایرامی کە وەک یەکێک لە گێڕەرەوەکانی هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراق ناسراوە لەم دانیشتنەدا وتی: لە کتبی«لم یزرع» دا بەدوای ئەوەدە بووم کە وەک نووسەرێکی ئێران چیرۆکی شەڕ لە ڕوانگەی عێراقیەکەوە بگێڕمەوە؛ کە بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی باشی لێکرا.
سەباح بەرزنجیش لەم دانیشتنەدا باسی لە بناغە هاوبەشە کولتوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی کرد و وتی: ئەدەبی فارسی و کوردی بنچینەی هاوبەشی زۆریان هەیە بۆیە بەرهەمی نووسەرانی ئێرانی لە لایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت و کتێبی «لم یزرع»یش نموونەی بەرچاوی ئەم بابەتەیە.
لەم دانیشتنەدا هەروەها بنچینە هاوبەشە کولتوورییەکانی ئەدەبی ئێران و هەرێمی کوردستان لە لایەن بایرامی بەرزنجیەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر کرا.
ڕاوێژکاری کولتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا بۆ جام کوردی، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەر لە دامەزراندنی دوو هۆدە لە پێشانگای سلێمانیدا، بە مەبەستی باشتر ناساندنی کولتووری ئێرانی چەن دانیشتنێکی تایبەتی پسپۆڕانەش بەڕێوە دەبات.
داود حەسەن پووڕ پێشوازی لە کتێبە ئێرانییەکانی لەم پێشانگایەدا بەشیاو زانی و وتی: لەم پێشانگایەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە 800 سەردێڕ کتێب لە 32 بڵاوکەر بەشداری کردووە، هەروەها ڕاوێژکاری کولتووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدادیش کتێبە وەرگێڕدراوە ئێرانییەکان بۆ زمانی عەرەبی لە هۆدەیەکی جیاوازدا دەخاتە بەردەم بینەرانەوە.
هەروەها جەختی کردەوە، بە لەبەرچاو گرتنی پێشوازی شیاو لە بلاڤۆکە ئێرانییەکان لە سێهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانیدا بەشداری ئێران لە خولەکانی داهاتووی ئەم پێشانگایە درەوشاوەتر دەبێت.