بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە شاری سووچی بەڕێوەچوو.
پوتین لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیکردەوە کە هەڵوێستی ڕووسیا لە سەر دۆسیەی فەڵەستین، نەگۆڕە و وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی کە دۆسیەی فەڵەستین دەبێت بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە شێوازی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە ئەگەرچی مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە دژوارە بەڵام لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا مەحمود عەباس ستایشی هەڵوێستی ڕووسیای لە سەر دۆسیەی فەڵەستین کرد./.