بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی دژە تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە سزای بە سەر 4 سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراساندا سەپاندووە، وێنەیەکی سەرکردەی ئەم گرووپە تیرۆریستییەی بڵاو کردووەتەوە و وەک فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانیی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ناوی بردووە.
بە پێی ڕاگەێندراوێکی ئەو نووسینگەیە، سەرکردەی ئێستای داعشی خۆراسان، کەسێکە بە ناوی سەنائوڵڵا غەفاری ناسراو بە شەهاب مەهاجیر و لە حوزەیرانی 2020 لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی ناوەندی داعشەوە بۆ سەرکردایەتی لقی خۆراسان دەستنیشان کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا غەفاریی وەک بەرپرسی سەرجەم کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەفغانستان و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ چالاکییەکانی داعش ناو بردووە.
ئەمروڵڵا ساڵح جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە ناوبراو تا ساڵی 2015 ئەندامی چالاکی تۆڕی حەقانی بووە و لە لایەن ئەوانەوە ڕێنمایی و پاڵپشتی دەکرا.
ڕاشیگەیاندووە کە غەفاری ئەندازیارە و بنەماڵەکەی لە پاکستانە بەڵام سەرکردەی تەواوی داعشی خۆراسان نییە./.