بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ یەکەم جار لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
گروسی لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئامادەم تا بە نیازپاکی و هاوکاری نزیک لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، کێشە تەکنیکییەکانی نێوان ئاژانس و ئێران لە زووترین کاتدا چارەسەر بکەم.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش وتی کە لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاژانس دەبێت لە چوارچێوەی ئەرکە تەکنیکییەکانی خۆیدا درێژە بە هاوکارییەکان بدات و واز لە هەڵوێستە سیاسییەکان بێنێت.
گروسی پێشتریش لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆبووە./.