بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیامێکدا بۆ میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان، جەختی لە سەر بەردەوامی هەوڵی بەرپرسانی هەر دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ئەسەد لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان سوریا و لوبنان، هەر دوو وڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە هاوبەشەکان ئامادە دەکات./.