بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە محەممەد بن زاید ئالی نهیان جێنشینی ئەبوزەبی سبەی چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی و لە سەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئەم وڵاتە بکات.
ئاژانسی فەرمی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، چۆنیەتی بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان و هەنگاوە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان لە گەڵ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان، تەوەری کۆبوونەوەکەی بن زاید و ئەردۆغان لە خۆ دەگرێت.
دوایین سەردانی جێنشینی ئەبوزەبی بۆ تورکیا لە مانگی شوباتی ساڵی 2012 بووە./.