بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەمیرزادە وتی: کاتێک باس لە دیپلۆماسیەتی ئابوری دەکەین، بە واتای ئەوەیە کە دەبێت بەستێنی ئەوە دابین بکەین تا وەبەرهێنەران و بازرگانانی ئێرانی لە ئاستی نێودەوڵەتی کەمترین زیانیان هەبێت و دانوستانەکان دەبێت وا بەرەو پێش ببرێت کە دەستی ئەوان بۆ چالاکی زیاتر لە زۆربەی بوارەکان کراوە بێت.
ناوبراو وتی: تەنانەت لەو وڵاتانەش کە بوونی بەهێزمان هەیە کارنامەیەکی ئەوتۆی ئابوریمان نەبووە، بۆ نموونە، پشکی ئێران لە ئابوری سوریا تەنیا لە سەدا 3 یە بەڵام تورکیا لە سەدا 30 ی ئابوری ئەو وڵاتەی گرتووە، ئەمەش پیشاندەری لاوازبوونی ئێمەیە لە دیپلۆماسیەتی ئابوری./.