بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی لە میانەی سەردانەکەی بۆ پارێزگای کوردستان وتی: کوردستان پارێزگایەکی زۆر گرنگە و دەفرایەتییەکی زۆری تێدا دەبینرێت.
ناوبراو وتی: بوونی دەروازەی سنوری، ناوچەی تایبەتی بازرگانی، خەڵکێکی تێکۆشەر و بەوەفا، سرووشتێکی جوان و دەوڵەمەند، بەستێنی گەشە و پێشکەوتنی کوردستانی دابین کردووە.
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: لەم کابینەیەدا گرنگی زیاتر بە پارێزگا سنورییەکان دەدرێت و لەم پێناوەشدا پلانی پێویست ئامادە و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەحیدی وتی: بە پێی ئەو پلانانە و هەوڵی کابینەی ئێستا، کێشە و کەموکوڕییەکان لەم پارێزگایانەدا چارەسەر دەکرێت و پلانێکی زۆر باشمان بۆ گەشەی پارێزگا سنورییەکان هەیە./.