بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێکهێنانی ئەو لێژنە هاوبەشانە لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان یەکلایی بووەتەوە.
لەو سەردانەدا هەر دوو لا لە سەر چەندین بواری هاوکاری وەک هەناردەی نەوت و ئارد بۆ ئەفغانستان ڕێکەوتوون.
تاوتوێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی خەواف – هەرات، پێکهێنانی لێژنەیەک لە نێوان ئەفغانستان، ئێران و چین بۆ جێبەجێکردن و دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی هێڵی ئاسنی هەرات – مەزار و هێڵی ئاسنی واخان – کاشغەر، وەبەرهێنان لە بواری کشتووکاڵ، دامەزراندنی ژووری بازرگانی هاوبەش لە نێوان ئێران و ئەفغانستان، پێدانی ڤێزە بە بازرگانان و وەبەرهێنەران، تاوتوێکردنی کێشەکانی سووتەمەنی و …. لە تەوەرەکانی باسکراو لە سەردانەکەی نێردەی ئێران بۆ کابوڵ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ڕێژەی هەناردە بۆ ئێران بەرز بکاتەوە./.