بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە وەک هەمیشە، هەڵوێستێکی نەگۆڕ و پاڵپشتییە لە پرسی فەڵەستین، مسۆگەربوونی مافە ڕەواکانی ئەوان و دژایەتی هەر ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و حکومەتی عێراق ئەمەشی وەک ستراتیژێکی دیاریکراوی خۆی داناوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هەڵوێستی عێراق پاڵپشتییە لە گەلی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی ئەوان و دژایەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە فۆئاد حوسێن لە کۆنفرانسی مەنامە وەک سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی دیکە جەختی لە سەر مافەکانی گەلی فەڵەستین و دژایەتی هەر چەشنە ئاساییکردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە.
سەحاف سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ میدیا زایۆنیستییەکەش وتی: ئەو کەناڵە زایۆنیستییە بە تەزویرکردنی ناوەکەی و ناساندنی خۆی وەک دامەزراوەیەکی دیکە چاوپێکەوتنی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق هەبووە و دڵنیایی لەوەش مسۆگەر نەبوو. بەدەر لەوەش وەزیری دەرەوە لەم کۆنفرانسە و لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکانی دیکەدا بە نەرێنی وەڵامی پرسیارەکانی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو ڕژێمە داوەتەوە./.