بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی بە یاوەری شاندێک ئەمشەو دووشەممە بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە تاران و لە لایەن بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژ و جێگری ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
ناوبراو بڕیارە سبەی سێ شەممە لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی ئاژانسی وزەی ناوەکی کۆببێتەوە.
کۆبوونەوە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، دووەم بەرنامەی سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە لە تاران./.