جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“بێنیشتمان” لە لایەن بینەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆکەوە پێشوازیی لێکرا

جام کوردی - فیلمی سینەمایی "بێنیشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا.

تشرینی دووه‌م 22, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان” Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد مووڤی” MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی “ڕەز هەڵکەوت ڕەشید” لە هەرێمی کوردستان، لە دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە ئامادەبوونی “توورج ئەسڵانی” و هەندێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم فیلمە کوردییە، لەوانە: “هانی موجتەهیدی”، “شوان عەتووف”، “جاهیت شاهین یاڵچین”، “بوڵەنت کاسێر”، “ڕێکێش شەهباز”، “بەنگین عەلی” و “بەڕۆژ ئاکرەیی” و هەروەها “ڕەز هەڵکەوت ڕەشید” و “ئیلاهە نەوبەخت” بڵاودەکرەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی” لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” Duhok لە دوو سانسی جیاوازدا لەوانە: لە کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 17ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک و هەروەها لە کاتژمێر 9ی شەوی 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی سینەمایی ناوەندی “دهۆک مۆڵ” لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانی ئەم ڕووداوە سینەماییەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا بە شێوەیەک کە تەواویی کورسییەکانی هۆڵەکانی نمایشی ئەم بەرهەمە کوردییە پڕبوو لە بینەر و ژمارەیەکیش لە هۆگرانی هونەری سینەما لە داڵانەکاندا و لەسەر زەویی دانیشتبوون و سەیری ئەم فیلمەیان کرد.

ئەم دوو نمایشەی فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان” لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”  پێشکەش کرا بە ڕەاونشاد “هەکار عەبدوالقادر محەمەد” ئەکتەری کۆچکردووی ئەم بەرهەمە سینەماییە کە بەم دوایانە بە هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاواویی لە جیهانی هونەر و هەڤاڵانی سینەماکاری کرد.

دوای نمایشی “بێنیشتمان” کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم فیلمە سینەماییە لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو و “توورج ئەسڵانی” و بەٍشێک لە ستافی فیلمەکە وڵامی پرسیاریی پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و ڕخنەگرانی ئامادەبووی کۆڕەکەیان دایەوە.

“بێنیشتمان” لە لایەن کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.

لە “بێنیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” ئەندامی باوەڕپێکراوی ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئسکرین “ئاسیا پەسیفیک” ناسراو بە “ئۆسکاری ئاسیا” APSA لە وڵاتی ئۆستوڕاڵیایە و لە ئاستی وڵاتی عێراقدا بەرهەمە سینەمایی و بەڵگەفیلمەکان بەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە دەناسێنێت.

لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی”ی ئەم فێستیڤاڵەوە تەندیسی گەڵا مێویی زێڕ و زێو، لەوحەی فەخری و خەڵاتی 10 هەزار دولاری بۆ باشترین فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 5 هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین دەرهێنانی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 4 هەزار دولاری بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی سینەمایی، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری پیاو، خەڵاتی 3 هەزار دولاری بۆ باشترین ئەکتەری ژن، خەڵاتی 5 هەزار دولاری بۆ باشترین بەڵگەفیلم، خەڵاتی 8500 دولاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی دهۆک بۆ باشترین کورتە فیلم بۆ پشتیوانی لە سازکردنی پڕۆژەی نوێ دەرهێنەری ئەم بەرهەمە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری تایبەتی ئەندامای لێژنەی دادوەران بۆ باشترین کورتە فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 10 هەزار دولاری پارێزگاری دهۆک بۆ باشترین فیلمی سینەمایی فیلم کە لە ناوچەی بادینان بەرهەمهاتووە، خەڵاتی 4 هەزار دولاری یەکێتی نووسەرانی کورد بۆ باشترین فیلمی کوردیی کە لە دەرەوەی سنوورەکان سازکرابێت و هەورەها خەڵاتی 3 هەزار دولاری ئەنستیتۆ “گۆتە”ی ئەڵمانی بۆ باشترین بەڵگەفیلمی کورت پێشکەش دەکرێت.  

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بە سەرۆکایەتی “ئەمیر عەلی محەمەد تاهیر” و بە دەرهێنانی هونەری “شەوکەت ئەمین کورکی” بە یادی سینەماکاری هەرمانی کورد “یەڵماز گۆنای” Yılmaz Güneyەرهێنەری براوەی خەڵاتی گەورەی “چڵە خورمای” فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردی پەیوەندی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ڕەخساندنی ئاڵووگۆڕی کەلتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.

هەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە، ڕۆژی 15ی نۆڤەمبەری 2021 بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی فەڕشی سوور و بە نمایشی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە هۆڵی “کۆنگرە” لە زانکۆی دهۆک بە فەرمی دەستی پێکرد و بە نمایشی 93 بەرهەمی دیکە، لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان”، واتە: 9 فیلمی بڵندی سینەمایی، 5 بەڵگەفیلم و 9 کورتە فیلم، بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی”، واتە: 6 فیلمی بڵندی سینەمایی، 6 بەڵگەفیلم و 12 کورتە فیلم، بەشی “ڕوانینێک بە سینەمای جیهان”، واتە: 8 فیلمی بڵندی سینەمایی، 4 بەڵگەفیلم و 7 کورتە فیلم، بەشی “پانۆڕامای سینەمای کوردی”، واتە: 17 کورتە فیلم، بەشی “نمایشی تایبەت بە سینەمای ئەفغانستان” 8 فیلمی بڵندی سینەمایی و هەروەها بەشی “نمایشی تایبەت بە سینەمای کوردستان” 2 فیلمی بڵندی سینەمایی، ڕۆژی 22ی نۆڤەمبەری 2021 بە پێشکەش کردنی خەڵاتەکان بە سینەماکارانی براوە کۆتایی پێدێت.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی سینەما و شانۆ لە هەولێر

Next Post

لە زستاندا گرنگی بە کام خواردن بدەین؟

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
لە زستاندا گرنگی بە کام خواردن بدەین؟

لە زستاندا گرنگی بە کام خواردن بدەین؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020