بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد سەعدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە داوای فەرمیی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەستی دادگای فیدراڵی کراوە.
ناوبراو وتی: هاوپەیمانی فەتح بە فەرمی داواکەی خۆیی داوەتە دادگای فیدراڵی تا بە هۆی ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، ئەنجامەکان هەڵبوەشێتەوە.
وتیشی کە داواکارییەکە لە گەڵ ئەو بەڵگانەدا بووە کە بوونی تەزویر و ساختەکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و دەستکاریکردنی دەنگەکان دەسەلمێنێت و ئێمە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەم بوارەدا دەکەین./.