بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە گەشەی ئابوری عێراق لە ساڵی 2021، لە سەدا 3.6 دەبێت و ئەمەش بەراورد بە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بەرزترین ڕێژەی گەشەیە.
ئەم دامەزراوە داراییە پێشبینی ئەوەی کردووە کە گەشەی ئابوری سعوودیە لە سەدا 2.8، عۆمان لە سەدا 2.5، ئیمارات لە سەدا 2.2، قەتەر لە سەدا 1.9 و کوێت لە سەدا 0.9 دەبێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ واشنتن لە گەڵ دەیڤید ماڵباس بەڕێوەبەری بانکی جیهانی کۆبووە و سەبارەت بە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا لە پرۆژە ژێرخانییەکانی وەک ئاو، گازی سرووشتی و فڕۆکەخانە وتووێژی کردبوو./.