بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە پێدەچێت ئەمریکا ویستی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق هەبێت.
ناوبراو وتی: بوونی سیستەمی دژە مووشەکیی C-RAM و ئەو هەموو چەک و پێداویستی سەربازی و ژمارەی هێز و بنکە سەربازییەکان پیشان دەدات کە داگیرکارانی ئەمریکی و میدیاکانیان زانیاری هەڵە بڵاو دەکەنەوە.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: حکومەتی ئێستای عێراق بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها باشترکردنی دۆخی ئابوری و سیاسی تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پێکهێنرا بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە ئامانجە دیاریکراوەکان مسۆگەر بکات و بووەتە جێبەجێکاری پرۆژەکانی داگیرکاران و هاوپەیمانەکانی ئەوان و ئەم هەڵەش دووبارە ناکەینەوە.
ئەسەدی سەبارەت بە پێداگری ئەمریکا لە سەر مانەوەی هێزەکانی لە عێراق، وتی: ئامۆژگاری ئەوان دەکەین کە لە وادەی دیاریکراودا پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن، بە پێچەوانەی ئەمە تەرمی سەربازەکانیان ڕەوانەی فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا دەکەینەوە./.