بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی ڕەوتی حیکمەدا هاتووە کە تا دەنگە دزراوەکان نەگەڕێتەوە، لە حکومەتی داهاتوودا هیچ جۆرە بەشدارییەکمان نابێت. ئێمە بەڵگەی پێویستمان لە سەر بوونی ساختەکاری و دەستکاریکردنی دەنگەکان داوەتە دەزگای دادوەری.
ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و نیشتمانی وا دەکات کە ڕێگری لە خوێنڕشتن بکەین و وێڕای پاراستنی وڵات، گرووپە جیاجیاکان لە دەوری مێزی ڕێکەوتنی نیشتمانی کۆبکەینەوە و موڵەتی باجگرتنیش بە کەس نادەین.
لە بەیاننامەکەی ڕەوتی حیکمەدا هاتووە کە پێکهێنانی هاوکێشەی بەهێز بە واتای حکومەتێکی بەهێزە بە سەرۆکایەتی کەسێکی قبووڵکراو، سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموونی پەیوەندیدار.
ڕەوتی حیکمە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعەی بە پێکهاتەیەکی بەهێز و خاوەن زیاترین ژمارەی کورسی پەرلەمانی ناو بردووە کە تێیدا دابەزاندنی ئاڵۆزی و ناکۆکییە سیاسییەکان و پاڵپشتی لە لۆژیکی وتووێژ و ڕێکەوتن دەستەبەر کراوە./.