بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنی کەناڵی الاقصی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاڵپشتیکردنی خۆڕاگری فەڵەستین هەیە.
ناوبراو پەیوەندییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ستراتیژی ناو برد و وتی کە ئێران پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ خۆڕاگری.
هەنیە لە هەمان کاتدا وتی کە حەماس خوازیاری پەیوەندییەکی باشترە لە گەڵ وڵاتی سعوودیە.
ناوبراو وتی: بەداخەوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەڵوێستی سعوودیە لە بەرامبەر بزوتنەوەی حەماس تووشی گۆڕانکاری بووە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر بەشێک لە فەڵەستینییەکان هەبووە.
هەنیە وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی دابین ناکات و تەنیا دەبێتە هۆی دەستڕۆیشتوویی دوژمن لە ناوچەکە.
وتیشی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هیچ داهاتوویەکی لە ناوچەکە نابێت./.