بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە فلسطین الیوم، لە سەرەتای ساڵی 2021 تا ئێستا ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بوونەتە قوربانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، گەیشتە 77 منداڵ.
61 منداڵی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە و 16 منداڵی دیکە لە کەرتی خۆرئاوا و قودس شەهید کراون.
بەیاننامەی جیهانیی بەرگری لە منداڵان ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2000 تا ئەمڕۆ 2200 منداڵی فەڵەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
لە لایەکی دیکەوە، زایۆنیستەکان لە ساڵی 2021 زیاتر لە هەزار و 149 منداڵی فەڵەستینییان دەستبەسەر کردووە.
زۆربەی ئەو منداڵانە پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون بەڵام هێشتا 160 منداڵ لە گرتووخانەکانی ئەو ڕژێمەدان.
ئامارەکان پیشان دەدەن کە لە ساڵی 2000 تا ئێستا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ و میرمنداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵی فەڵەستینی کە هەندێک لەوان تەمەنیان لە ژێر 10 ساڵیشدا بووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کراون./.