بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحوسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتائیبی حیزبوڵڵا وتی کە پێداگری لە سەر سڕینەوەی گرووپێکی کاریگەر لە گەلی عێراق شکست دێنێت.
ناوبراو بەرامبەر بە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ژمارەیەک لە وڵاتان لە ساختەکاری هەڵبژاردنەکان و دزینی دەنگی عێراقییەکان بەشدارییان کردووە.
حەمیداوی هەروەها بە پلاسخارتی ڕاگەیاند کە هەوڵەکانی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق شکست دێنێت.
ناوبراو هۆشداریشیدا کە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق، ئەمریکا و سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی لەو ئاگرەدا دەسووتێنێت./.