No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «خۆرگیران» لە دەرهێنانی هاوبەشی ڕەها ئەمیر فەزلی و عەلیڕەزا قاسمی لە بەشی پێشبڕکێی سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مینماڵێنی نەرویج دا بەشدار بوو. ئەم فێستیڤاڵە لە 11 تا 16ی ژانوویە لە شاری ترووندهایمی نەرویج بەڕێوە دەچێت. لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا کورتە فیلمی «خۆرگیران» وەک فیلمی کردنەوەی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی نمایش دەکرێت.
فێستیڤاڵی مینیماڵێن لە ساڵی 1988 چالاکیەکانی خۆی دەستپێکردووە و لە شاری مێژوویی ترۆندهایم دا بەڕێوە دەچێت. ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە 100 کورتە فیلم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ دەخاتە نمایشەوە.
ئەمساڵ «خۆرگیران» وەک تەنیا نوێنەری ئێران، یەکێک لە 39 فیلمی هەڵبژاردەی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ئەم فێستیڤاڵەیە.
No Result
View All Result