No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی«لبخند ماسک (زەردەخەنەی دەمامک» لە دەرهێنانی عەباس غەزاڵی، پاش ئامادەبوون لە پتر لە 20 فێستیڤاڵی جیهانی و وەرگرتنی خەڵات لە فێستیڤاڵەکانی برازیل، ئەمریکای باشوور و سائۆپائۆلۆ، توانی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵەکانی لایف ئافتێر ئۆیلی ئیتالیا، جرۆمی ئەمریکا و خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی، لە سی و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی جیرۆنای ئێسپانیا بە دەست بهێنێت.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم کورتە فیلمەدا هاتووە: «خەونەکانم ئەمە نەبوون…».
ئەم کورتە فیلمە لە درێژەی ڕێگای خەمڵاندنی خۆی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا ئێستا لە فێستیڤاڵی فیلمی نیو فیلمی«میکر»ی ئەمریکا، «مینا»ی ئۆسترالیا و «ناپۆلی»ی ئیتالیا بەشدارە.
سێهەمین کورتە فیلمی عەباس غەزاڵی لە جەرگەی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنادا باسی دیاردەی ڕزیوی کۆمەڵایەتی ڕژاندنی ئەسید بە ژنان و زەردەخەنە شاراوەکانی پشت دەمامکی ئەو دیاردەیە دەکات.
No Result
View All Result