بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەو هەواڵەی لە وتووێژێکدا لە گەڵ کەناڵی ڕووداو پشتڕاست کردەوە و وتی: ئەمڕۆ شەممە 20 ی تشرینی دووەمی 2021، هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی سێتاقان شەڕێک دروستبووە و دەستبەجێ هێزەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە دوو هاوڕێ بووەتە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێک لەوان چەقۆی بەرکەوتووە و گیانی لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە کە هەڵهاتووە دەرکردووە و پۆلیس دەستی بە گەڕان بە شوێنی ئەودا کردووە./.