بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆید ئۆستن لە سەردانێکدا بۆ بەحرەین، ڕایگەیاند: گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان هەیە و ڕێگاچارەی سەربازیش بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: ئێمە بە نیازپاکییەوە دەگەڕێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بەڵام هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئێران جێی نیگەرانییە و داوا لەم ولاتە دەکەین هەنگاوێکی پێویست بۆ دابەزاندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەڵبگرێت.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وی کە بەرگری لە بەرژەوەندییەکان و هاوپەیمانەکانمان دەکەین، بە تایبەت لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی (فارس) تا لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئەنساروڵڵا پارێزراو بن.
ئۆستن سەبارەت بە ئەفغانستانیش وتی کە پێشبینی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و حکومەتی ئێستای ئەفغانستان دژوارە./.