بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گومرکی چین ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و ئێران لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 10 ملیار و 425 ملیۆن دۆلار.
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە مانگی کانوونی دووەم تا ئەیلولی 2021 لە سەدا 7 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، ئاڵوگۆڕەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە مانگی کانوونی دووەم تا ئەیلولی 2020 زیاتر لە 11 ملیار و 187 ملیۆن دۆلار بووە.
هاوردەی چین لە ئێران لە 9 مانگی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 4 ملیار و 818 ملیۆن دۆلار کە ئەم ڕێژەیەش بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 5 زیادی کردووە. چین لە مانگی کانوونی دووەم تا ئەیلولی ساڵی 2020 زیاتر لە 4 ملیار و 567 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێران هاوردە کردبوو.
بەڵام هەناردەی چین بۆ ئێران لە مانگی کانوونی دووەم تا ئەیلولی 2021 لە سەدا 15 دابەزیوە و گەیشتووەتە 5 ملیار و 607 ملیۆن دۆلار. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 6 ملیار و 620 ملیۆن دۆلار کاڵا لە چینەوە هەناردەی ئێران کرابوو./.