بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە وتەی شارەزایانی بواری خۆراک، کەلەرم یەکێکە لەو سەوزانەی کە سەرەڕای ئەوەی کاریگەری ئیجابیی لە سەر ڕێژەی تەمەنی جەستە هەیە، دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
کەلەرم چەندین جۆرە ڤیتامینی تێدایە، لەوانەش ڤیتامین C، هەروەها مەگنیسیۆمیشی هەیە و دەوڵەمەندە بە دکە ئۆکسیدەکان، بەدەر لەوەش کە مادەی خۆراکی دیکەیشی تێدایە.
هەروەها کەلەرم مادەی سولفۆرافینی تێدایە کە ڕێگری لە توشبوون بە چەندین جۆرە شێرپەنجە دەکات، وەک شێرپەنجەی ڕێچکەی خۆراک و پەنکریاس، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن و دروستبوونی گرێکان./.