بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردنی 7 مادەی خۆراکی و بەکارهێنانی ڕۆژانەیان دەتوانێت لە ئاستێکی باشدا یارمەتیدەری کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن بێت. ئەو 7 مادە خۆراکییەش بریتین لە:
فاسۆلیا:
مادەیەکی دەوڵەمەندە بە فیبر، پۆتاسیۆم و مەنیەزیۆم و یارمەتیدەری پاراستنی ئاستی پەستانی خوێن دەدات. ئەوانەی ڕۆژانە فاسۆلیا و دانەوێڵەکانی دیکە بەکار دێنن، دابەزینی پەستانی خوێنی خۆیان بۆ مسۆگەر دەبێت.
کاکائۆ:
توێژینەوەیەکی وڵاتی ئۆسترالیا پیشان دەدات کە زیادکردنی کاکائۆ لە سیستەمی خۆراکی دەتوانێت بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری فلانۆل یارمەتیدەری دابەزاندنی پەستانی خوێن بێت و کارکۆی خوێنبەرەکان باشتر بکات. توێژەرانی زانکۆی هارواردیش ڕایانگەیاندووە کە چکلێتی ڕەش لەم بوارەدا یارمەتیدەر دەبێت.
مۆز:
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کاریگەرییەکانی سدیۆم لە بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن ناهێڵێت. کەسانی بەتەمەن دەبێت ڕۆژانە نزیکەی 4 هەزار و 700 میلی گرام پۆتاسیۆم وەربگرن و مۆزێک دەتوانێت ئەو پێداویستییە دابین بکات.
شیر و ماستی کەم چەوری:
ئەوانەی شیر و ماست بەکار دێنن پێویستییان بە کالسیۆم و ڤیتامین D کەم دەبێتەوە و لە سەدا 11 ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەواندا نامێنێت بەڵام دەبێت ئەو شیر و ماستە کەم چەوری بێت لە بەر ئەوەی کە چەوری خۆی هۆکارێکی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە.
تەماتە:
تەماتە ڕێژەیەکی زۆر لە مادەی لیکۆپنی تێدایە و ئەم ئەنتی ئۆکسیدانەش بە ڕێژەیەکی بەرچاو پەستانی خوێن دادەبەزێنێت. هەروەها دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، پۆتاسیۆم، ڤیتامینەکانی A,C,E کە سەرچاوەی مادە پێویستەکانن بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
سیر:
تایبەتمەندی زۆری هەیە و بە ئاسانی بەرەنگاری کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتەوە.
کەرەوز:
هەڵگری مادەیەکە بە ناوی سالیدس و هۆکاری ئارامبوونەوە و تەندرووستبوونی ماسولکەکانی چواردەوری خوێنبەرەکانە و بەمەش خوێن بە فشاری کەمتر هاتووچۆ دەکات و پەستانی خوێن نزم دەبێتەوە./.