بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل داوای لە فەڵەستینییەکان کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، یەکڕیزی خۆیان بەهێز بکەن.
ناوبراو وتی: سەرجەم ئامرازەکان بۆ گەیشتن بە مافەکانی فەڵەستین، بە تایبەت خۆڕاگری چەکدارانە، یاسایی و ڕێگاپێدراوە.
مەشعەل وتی: ڕێکەوتنی سازشت و ئاشتی بە هەر ناونیشانێک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەڵەیەکی گەورەیە و خیانەتە بە گەلی فەڵەستین.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی وڵات، وتی: ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە پێچەوانەی هەڵوێستی یەکپارچەی وڵاتانی عەرەبییە لە بەرامبەر ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین و دۆستایەکی لە گەڵ ئەو ڕژێمە و پیشاندانی وەک دۆست لە ناوچەکە، ڕاستییەکان ناگۆڕێت.
وتیشی کە گەلی فەڵەستین درێژە بە خەبات و خۆڕاگری خۆی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی دەدات و لە کۆتاییشدا سەرکەوتنی مەزن بە دەست دەهێنێت./.