بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکی فەیسەڵ سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری و باڵیۆزی پێشووتری سعوودیە لە ئەمریکا وتی کە دەبێت بۆ بەرگری لە خۆمان ئەوەی پێویستە جێبەجێی بکەین، بە تایبەت گەیشتن بە بۆمبی ناوەکی.
ناوبراو وتی: من لە حکومەتدا نیم بزانم لە سەر ئەم دۆسیەیە چی کراوە بەڵام ئەمە بۆچوونی خۆمە کە دەبێت سعوودیە خاوەنی چەکی ناوەکی بێت.
لێدوانەکەی تورکی فەیسەڵ لە کاتێکدایە کە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2017 حکومەتی سعوودیە ڕایگەیاند کە پلانی کردنەوەی دوو وێستگەی ناوەکیی هەیە و هەر یەک لە وڵاتانی ڕووسیا، چین، ئەمریکا، فەرەنسا و کۆریای باشور پێشنیاری خۆیان لە سەر ئەو پلانە ڕادەست کردووە.
هەروەها پێشتر ئەوەش ئاشکرا بوو کە هەر یەک لە چین و کۆریای باشور سەرقاڵی کردنەوەی دوو وێستگەی بچووکن لە سعوودیە.
لە لایەکی دیکەوە، ساڵی ڕابردوو ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە سەر زاری بەرپرسێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە سعوودیە لە ناوچەی دووردەستی عەلا لە باکوری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە سەرقاڵی وەبەرهێنانی سووتەمەنی پێویستە بۆ بۆمبی ناوەمی./.