No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «دەریا» لە نووسین و دەرهێنانی سەحرا ڕەمەزانیان لە درێژەی بەشدار بوونە جیهانییەکانی خۆیدا لە نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی لەندەن بەشدار دەبێت.
ئەم فێستیڤاڵە پەسەندکراوی ئاکادیمیای هونەرەکانی فیلم و تەلەفزیۆنی بەریتانیا(Bafta)یە و لە وڵاتی بەریتانیاش بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی کورتە فیلمی لەندەن وەک شوێنی گونجاوتر بۆ نمایش کردنی فیلمە پێشەنگ و داهێنەرانە و سەربەخۆکانی وڵاتی بەریتانیا بە فەرمی ناسراوە.
ئەم فێستیڤاڵە وەک ناوەندی کۆبوونەوەی بەهرە داهێنەر و لاوەکانە و مێژوویەکی گرینگیش لە ڕۆژژمێری بەریتانیا دێتە ئەژمار.
فەرزانە سەلەحشوور، فەرزاد عەلەوی، پوویا حەقیقی، سەحرا ڕەمەزانیان ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی لەندەن لە 14 تا 23ی ژانوویەی 2022 بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result