بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «جوبرەئیل» دەرهێنانی یوسف کارگەر لە بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی «سۆلیداندۆ»ی ئیتالیادا بەشدار بوو.
فێستیڤاڵی «سۆلیداندۆ» کە بە مەبەستی ناساندنی کورتە فیلمە هونەرییەکان دامەزراوە، توانیویەتی بە درووشمی«هونەر، کولتوور و وەرزش باشترین و خێراترین ڕێگا بۆ پەیامی کۆمەڵایەتی» و هەڵبژاردنی فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان زووبەزوو ناوی خۆی دەر بخات.
ئەم فێستیڤاڵە ئەمساڵ 22 فیلمی بۆ بەشی پێشبڕکێ هەڵبژاردووە و کورتە فیلمی «جوبرەئیل» لە گەڵ فیلمی وڵاتانی ئیتالیا، سوێد، لوبنان، ئێسپانیا، زامبیا، قیرقیزستان و … دەکەوێتە کێبڕکێ.
پێنجەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 9 تا 11ی دیسەمبەر لە شاری «کالیاری»ی وڵاتی ئیتالیا بەڕێوە دەچێت.