بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری خۆراک لەو بڕوایەدان کە خواردنی ڕۆژانە سێ دانە خورما بەردەوام لە ماوەی یەک هەفتەدا چەندین کاریگەریی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
1 – کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە:
توێژینەوە پزیشکییەکان پیشان دەدات ئەوانەی زیاتر خورما بەکار دێنن ڕیخۆڵەکانیان بەراورد بە کەسانی دیکە تەندرووستترە، لە بەر ئەوەی کە خورما گەشەی بەکتریا سوودبەخشەکان زیاتر دەکات و ڕێگری لە گەشەی خانەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەکات.
2 – دابینکردنی وزەی پێویستی جەستە:
خورما هەڵگری شەکرەی سرووشتی، گەلوکۆز، فرۆکتۆز و ساکارزە کە ڕێژەیەک لە وزەی پێویستی جەستە دابین دەکات. هەروەها خورما پێکهاتەی تەندرووستی دیکەشی هەیە کە دەتوانین ئاماژە بە پۆتاسیۆم، مەنیەزیۆم، ڤیتامینەکان و ئەنتی ئۆکسیدانەکان بدەین.
3 – باشتربوونی کرداری هەرس:
خورما بە باشترکردنی کرداری ڕیخۆڵەکان یارمەتیدەری کرداری هەرس دەبێت.
4 – بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری:
خورما بە هۆی هەبوونی ڤیتامین B6 کرداری مێشک باشتر دەکات، بە خواردنی خورما ڕێژەی سرۆتونین لە مێشکدا زیاتر دەبێت کە کاریگەریی لە سەر هەڵسووکەوتی مرۆڤەکان دەبێت و هەروەها نورایی نفرین کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سترێس یارمەتیدەری جەستە دەبێت.
5 – چارەسەرکردنی بواسیر:
چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای گۆڕانکاری لە سیستەمی خۆراکییەوە دەکرێت، زۆربەی پزیشکان ئامۆژگاری ئەو خواردنانە دەکەن کە ڕێژەی فیبری زیاتری هەیە و خورماش یەکێک لەو خواردنانەیە./.