بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندیی بە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد.
ناوبراو لەو وتووێژەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ چاکبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سڵاوی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریای گەیاندە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
هەر دوو وەزیری دەرەوەی سوریا و ئێران لەو وتووێژەدا سەبارەت بە دۆخی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکان، ناردنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ سوریا و دۆخی ناوچەکە بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی فەیسەڵ مێقدادی کرد کە سەردانی ئێران بکات./.