بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی کە سیاسەت و کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە سەر ڕێگاچارەی دوو حکومەتی.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی لیدا تامس گرینفیڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەردەوامیدان بە سیاسەتی درووستکردنی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان، کوشتاری خەڵکی فەڵەستین، داگیرکردنی موڵک و زەوییەکانی ئەوان، ڕووخانی خانووەکانی خەڵک، ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکەکانی قودس و هەوڵدان بۆ گۆڕینی دۆخی مزگەوتی ئەقسا، هەڕەشەیە لە سەر ڕێگاچارەی دوو حکومەتی کە ئەمریکا بەردەوام پاڵپشتی خۆیی بۆ ڕاگەیاندووە.
مەحمود عەباس پاڵپشتی خۆیی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێری کۆمیتە چوارقۆڵییەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر پرسی فەڵەستین ڕاگەیاند.
وتیشی کە ئێمە چاوەڕوانین ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی بۆ پاڵپشتی لە ڕێگاچارەی کێشەی فەڵەستین و مافی دیاریکردنی چارەنووسی فەڵەستینییەکان جێبەجێ بکات کە لەم ئیدارەی بایدن تا ئێستا ئەوە نەکراوە./.