بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە ئەمشەو – 18 ی تشرینی دووەمی 2021 – لە سەر پاککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک دوو کەس کوژران.
لە ڕاگەێندراوێکی پۆلیسی هەولێردا هاتووە کە شەڕەکە لە شەقامی 100 مەتری نزیک فڕۆکەخانە ڕووی داوە و دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح.ج.م) و (و.ح.ا) لە سەر پاککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون.
لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستیپێکردووە./.