بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای لە عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد کە لە سەردانەکەی بۆ ڕووسیا ئەگەری دەستێوەردانی مۆسکۆ بۆ دابەزاندنی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی لوبنان تاوتوێ بکات.
عەبدوڵڵا بوحەبیب لە کۆبوونەوەی لە گەڵ میقاتی تاوتوێی سەردانەکەی هەفتەی داهاتووی خۆیی بۆ مۆسکۆ کرد.
ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆماری لوبنان داوایکردووە بۆ تاوتوێکردنی وێنە ئاسمانییەکانی تایبەت بە تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت لە گەڵ بەرپرسانی ڕووسیا دانوستان بکرێت.
وتیشی کە سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش داوایکردووە ڕووسیا بۆ دابەزاندنی ئاڵۆزییە سیاسییەکان دەستێوەردان بکات بەڵام نازانم تا چەندە ئەگەری ئەم کارە هەیە./.