بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو فێستیڤاڵەدا بەو فیلمانەی کاریگەرییەکی باشیان لە سەر پاراستنی گیانلەبەران هەیە، ئەو خەڵاتەیان پێ دەبەخشرێت.
فیلمی دیکۆمێنتاری« درگرداب انقراض (لە گێژاوی لە ناوچووندا)» درهێنەری فەتحوڵا ئەمیری، وەک باشترین فیلم لەو فێستیڤاڵەدا ناسێندرا.
لەو فیلمەدا ئاماژە بە لە ناوچوونی «پلینگی ئێرانی» کراوە کە بە هۆی بەڕێوەبەری ناکارامەی بەرپرسان، مەترسی لە ناوچوونیان لە سەرە.
فەتحوڵا ئەمیری لە دایک بووی ساڵی 1360ی هەتاوییە و بڕوانامەی کارناسی لە بواری بەرهەمی سینەما و کارناسی باڵا لە بواری دەرهێنەری دیکۆمێنت هەیە.
ناوبراو تا ئێستە چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە نێو خۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا وەرگرتوە.