No Result
View All Result
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەم پرۆژەیە، کورتە فیلمی « کوشتاری ڕۆژی تاران » لە سێناریۆ و ئامادەکاری حسێن تێهرانی و دەرهێنانی حیسام حەمیدی لە فێستیڤاڵی ئینێر فیلمی(interfilm) بەرلین دا بەشدار بوون.
فیلمی« کوشتاری ڕۆژی تاران » ماوەیەک لەمەو پێش توانیویەتی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فێسیڤاڵی ڕیۆدۆژانیرۆ بە دەس بهێنێت و لە فێستیڤاڵی «Asian world film »ی ئەمریکاش دا بەشداری بکات.
حەمید ڕەزا کەرەمی، مێهران ئاتەشزا،ی، ڕووزبە سینکی، مێهرنووش سەلیمی و حسێن تێهرانی لەم بەرهەمەدا ڕۆڵیان گێڕاوە.
فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئینتێر فیلم یەکێک لە بە نرخترین فێستیڤاڵەکانی ئەڵمانیا لە بەشی کورتە فیلمە و لە ئاستی فێستیڤاڵگەلی وەک: همبۆرگ و ئۆبێرهاوزن دایە و براوەی بەشەکانی چیرۆکە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئەم فێستیڤاڵە بە ئاکادیمیای ئۆسکار دەناسرێن.
سی و حەوتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە کێبڕکێییە لە16 تا 21ی نۆڤەمبێر لە بەرلیندا بەڕێوە دەچێت.
No Result
View All Result